كه‌لار.. ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ سازده‌كرێت

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ له‌ قه‌زای كه‌لار سازده‌كرێت.

شاره‌وانی كه‌لار هه‌ڵده‌ستێت به‌ سازدانی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ له‌ قه‌ڵای شێروانه‌، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزو ساڵی نوێی كوردییه‌وه‌.

له‌و ئاهه‌نگدا هونه‌رمه‌ندانی كه‌لار به‌ گۆرانی به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌چه‌ندین بڕگه‌ی جۆراوجۆر ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌ڕزێنرێته‌وه‌.

ئاهه‌نگه‌كه‌ رۆژی 20-3-2019 سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.