ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گیرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاند: كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ره‌ی پێبووه‌ و یستوویه‌تی له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بكات.

جه‌لال ئه‌مین به‌گ به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17-3-2019  له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تریاك پێبووه‌ و له‌یه‌كێك له‌ وڵاتانی درواوسێوه‌ هاتووه‌ و به‌نیاز بوو ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپای بكات.

جه‌لال ئه‌مین به‌گ وتیشی: ماده‌كه‌ له‌ قوتوی شامپۆ و قوتوی موعه‌ته‌ر شاردرابووه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و داواشی له‌هاووڵاتیان كرد هه‌ر شتێكی نامۆیان له‌وباره‌یه‌وه‌ بینی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.